شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، پابه‌ندن به ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌كاتی ده‌وامی خوێندكاران‌دا، هیچ نیازێكیشیان نیه بۆئه‌وه‌ی خوێندكار و مامۆستایان ناچار بكه‌ن ڤاسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن.
حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاگادارییه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه پێگه‌یشتوه كه ته‌واوی ستافی په‌روه‌رده به خوێندكار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌وه پێویستیان به‌وه‌رگرتنی ڤاكسین هه‌یه.
له‌ئێستادا ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن
وتیشی، “له‌ئێستادا ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئاماده‌بونی خوێندكاران له‌ناو پۆل و وانه وتنه‌وه‌دا، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانیش كۆنتڕۆڵێكی ته‌واوی قوتابخانه‌كان كراوه و پابه‌ندبونێكی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن خوێندكار و مامۆستایانه‌وه”.
تا ئێستا هیچ بڕیارێك یاخود نیازێكیان نیه كه خوێندكار و مامۆستایان ناچاربكه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پسپۆڕانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به شێوه‌ی به‌رده‌وام باس له دۆخی په‌روه‌رده‌یی و كاریگه‌ریی په‌تای كۆر‌ونا ده‌كه‌ن، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك یاخود نیازێكیان نیه كه خوێندكار و مامۆستایان ناچاربكه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 1.799.998 (ملیۆنێك و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت) توشبو، هه‌روه‌ها 376347 (سێسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و سێسه‌د و چل و حه‌وت) ژه‌م ڤاكسینیش بۆ هاوڵاتیان به‌كارهێندراوه.