ڕۆژنامەکوردستانی

لەخورماڵ 121 كەس ژەهراویی دەبن

شكۆی كوردستان-

ماوەی 4 بۆ 5 رۆژە سکچون و ڕشانەوە لە خورماڵ بڵاوبوەتەوە، تائێستا 12١ کەس بەھۆی ئەو نیشانانەوە  براونەتە نەخۆشخانەی شەهید عەلی شەهاب لەشارۆچکەکە.

لەوبارەیەوە، د.عەزیز شەوکەت بەڕێوەبەری تەندروستی خورماڵ رایگەیاند، لەماوەی چوار رۆژی رابردودا 121 سەردانی بنکەی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی  شەهاب توشی سکچون و ڕشانەوە بون و سەردانی مەڵبەندەکەیان کردوە.

دواتر لەبەدواداچونێکی ورددا بۆیان دەرکەوتوە هۆکارەکەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بوە و زۆربەی نەخۆشەکانیش لەهەردو گەڕەکی ئاشتی و قەڵا بون.

بەڕێوەبەری تەندروستی خورماڵ ئاشکراشیکرد، رێژەی کلۆری ئاوی پرۆژەی گەنجان کە سێ لەسەر چواری ئاوی خورماڵ دابیندەکات کێشەی نەبوە، بەڵام گوماندەکرێت بەهۆی تێکەڵبونی ئاوی زێراب و ئاوی خواردنەوەی پرۆژەکە ئەو حاڵەتانە رویدابێت .

لەوبارەیەوە، عوسمان ئەنوەر بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ رایگەیاند،  تیمێکی هاوبەشی تەندروستیان لەتەندروستی گشتی هەڵەبجە و بنکەی تەندروستی خورماڵ پێکهێناوە بۆ بەدواداچونی زیاتر و دەرخستنی هۆکاری سەرەکی کێشەکە.  

بەڕێوەبەری تەندروستی خورماڵ راشیگەیاند، تیمێکی تایبەت نێردراوە بۆ پشکنینی زیاتری ئاوەکە، پەیوەندییان بەلایەنی پەیوەندیدار کردوە بۆ پشکنینی بۆڕی زێراپی ناحیەکە و چاکردنەوەی لەو شوێنانەی کە کێشەیان هەیە.

راشیگەیاند، کۆنترۆڵی کلیۆری ئاوەکە کراوە، خەڵکیش ئاگادارکراونەتەوە کە ئەم ماوەیە ئاوی پاڵێوراو بەکاربهێنن و رێنمایی پێویستیش لەوبارەیەوە دراوەتە خەڵک.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close