نێودەوڵەتی

ئێران: کۆمەڵێک چەکداری خۆکوژ خۆیان بەبنکەیەکی پۆلیسدا دەتەقێننەوە

شکۆی کوردستان-

لە شارى زاهیدانى باشورى رۆژهەڵاتى ئێران، ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردوەتەسەر بنکەى پۆلیسى 16ى زاهیدان و تا ئێستاش روبەڕوبونەوە لەنێوان هێزەکانى پۆلیسى ئەو بنکەیە و هێرشبەرەکاندا بەردەوامە.



ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێران بڵاویکردوەتەوە؛ سەر لەبەیانى ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار بە پشتێنى خۆکوژى و چەکەوە هێرشیان بۆسەر بنکەیەکى پۆلیسى ئەو شارە ئەنجامداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە دوو کەس لەو کەسانەى هێرشیان بۆسەر بنکەى پۆلیسەکە ئەنجامداوە خۆیان تەقاندوەتەوە و پۆلیسێکى بنکەکەیش کوژراوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە دواى ئەوەى هێرشبەرەکان نەیانتوانیوە بچنە ناو بنکەى پۆلیسەکەوە لە ئێستادا لە یەکێک لە تاوەرەکانى بنکەى پۆلیسەکەوە تەقە دەکەن و تا ئێستاش دەنگى تەقە و شەڕ بەردەوامى هەیە.

لە ئێستادا هێزەکانى پۆلیس لە ناوەوە و هێزە ئەمنییەکانى ئێران لە دەرەوەى بنکەى پۆلیسى 16ى زاهیدان گەمارۆى چەکدارەکانیان داوە و روبەڕوبونەوە تا ئیستاش بەردەوامە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close