ڕۆژنامەکوردستانی

وەزیری دارایی: بە كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات كێشە داراییەكان چارەسەر دەکەین

شكۆی كوردستان-

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم پابەندی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە و دەیانەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر نەك ببنە بەشێك، دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم هەوڵدەدات كێشە داراییەكانی خۆی چارەسەر بكات ئەوەش بە ڕێكخستنەوەی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات لە بودجەی 2021”.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە ڕۆب ۆڵەر، كونسوڵی گشتی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد، كۆبونەوەكە بە بەشداری هەریەك لە لیزا پۆدۆنڵی، بەرپرسی بەشی ئابوری كونسوڵخانە و داربی پارلیمنت، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابوری كونسوڵخانە و ستافی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەشداربون، باس لە رێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم رێكەوتنەكە كرا.  

حكومەتی هەرێم هەوڵدەدات كێشە داراییەكانی خۆی چارەسەر بكات ئەوەش بە ڕێكخستنەوەی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات

وەزیری دارایی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند، “حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە و دەیانەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر نەك ببنە بەشێك لە كێشەكان، لە هەمانكاتدا حكومەتی هەرێم هەوڵدەدات كێشە داراییەكانی خۆی چارەسەر بكات ئەوەش بە ڕێكخستنەوەی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات لە بودجەی 2021”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close