نێودەوڵەتیڕۆژنامە

ئەمریكا: زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلارمان بە ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی باکووری عێراق داوە

شكۆی كوردستان-

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێت، ئەوان بە کردار بەڵێنەکەیان جێبەجێکرد و زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییان بۆ هاوکاریکردنی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی “باکووری عێراق” تەرخانکرد.

 پۆمپیۆ لە تویتەکەیدا وێنەیەکی خۆی و نادیە مورادی داناوە کە دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی ساڵی 2019 لە کاتی پێشکێشکردنی بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بە کچە کوردە ئێزدییەکە. 

 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها تاوانەکانی داعش دژی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە بە جینۆساید ناودەبات و ئاماژە بەوەش دەکات، هاوکارییە داراییەکەیان ئەوانەش دەگرێتەوە کە لەدەستی داعش رزگاریان بووە.  دەقی تویتەکەی مایک پۆمپەیۆ:  ئێمە بە کردار پشتگیرییمان لە بەڵێنەکانمان کرد. زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی باکووری عێراقمان کرد، لەنێویشیاندا ئەوانەی کە لەدەست جینۆسایدی داعش رزگاریان بووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close