شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی دهۆك رایگەیاند، گومان دەکەن کەسێک لە پارێزگاکەیان هەڵگری ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنای گۆڕاوبێت، کە خەڵکی پارێزگای دهۆکە و لە بریتانیا گەڕاوەتەوە.
د. ئه‌فراسیاب مو‌سا یونس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك رایگه‌یاند، “هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 40 ساڵ كه له‌بریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه 11ی ئه‌م مانگه پشكنینمان بۆی ئه‌نجامداوه ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسی كۆڤید -19ی نیه، له‌ئێستادا وه‌ك حاڵه‌تێكی گوماناوی ڤایرۆسه نوێیه‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێریه‌وه و پشكنینی زیاتری بۆ ئه‌نجامده‌درێت”.
ئامێری پشكنینمان هه‌یه، به‌ڵام كیتمان نیه و چاوه‌ڕوانین له به‌غدا یان له هه‌ولێره‌وه بۆمان ره‌وانه بكرێت
سه‌باره‌ت به‌شێوازی پشكنینه‌كه‌ش، د. ئه‌فراسیاب مووسا یونس وتی، “ئامێری پشكنینمان هه‌یه، به‌ڵام كیتمان نیه و چاوه‌ڕوانین له به‌غدا یان له هه‌ولێره‌وه بۆمان ره‌وانه بكرێت و پشكنینی گومانلێكراوه‌كانی پێبكه‌ین”.
پشكنین بۆ سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی ئه‌و هاوڵاتیه كراوه، به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵیدا نه‌بوه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی ئه‌و هاوڵاتیه كراوه، به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵیدا نه‌بوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئاشكراشیكرد، “له‌ئێستادا بارودۆخی ته‌ندروستی گومانلێكراوه‌كه جێگیره و هیچ نیشانه‌یه‌كی قورسی ڤایرۆسیی نیه.