شكۆی كوردستان-
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی 23 چه‌كدار له هێزه‌كانی سوپای سوریا و چه‌كدارانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كوژران.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، 7 له‌و چه‌كدارانه‌ی كه كوژراون سه‌ر به هێزه‌كانی سوپای سوریان، 16 چه‌كداریش له هێزه چه‌كداره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون.
ئیسرائیل له‌و بۆردومانەدا چه‌ند شوێنێكی كردوەته ئامانج
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، ئیسرائیل له‌و بۆردومانەدا چه‌ند شوێنێكی كردوەته ئامانج وه‌ك میلیشیاكانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی، كه بۆ ناوه‌ندی مه‌شق و ڕاهێنان به‌كاریان ده‌هێنا.
له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 18 جار هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆردومانی ئه‌و هێزانه‌ی كردوه له نزیك ئه‌لبوكه‌مال له نزیک سنوری سوریا و عێراق
هاوكات سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 18 جار هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆردومانی ئه‌و هێزانه‌ی كردوه له نزیك ئه‌لبوكه‌مال له نزیک سنوری سوریا و عێراق.
ئیسرائیل له مساڵدا دوه‌م جاره بۆردومانی پێگه‌كانی سوپای ئیسرائیل و هێزه چه‌كدارانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، پێشتریش سوپای ئیسرائیل له ئامارێكدا رایگه‌یاندبو، له ساڵی 2020دا 50 پێگه‌ی سوریایان كردوەته ئامانج.