نێودەوڵەتیڕۆژنامە

رێكخراوە بیانی و نێودەوڵەتییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بانگهێشتدەكرێن

شكۆی كوردستان-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رێكخراوە نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وڵاتانی بیانی بانگهێشت ده‌كات بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت عێراق.

جومانه‌ غه‌ڵای وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق 52 وڵاتی عه‌ربی و بیانی و 19 رێكخراوی جیهانی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە عێراق.

رونیشكرده‌وه‌، ژماره‌ی ده‌نگدەر كه‌ رێگە پێدراون به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بکەن گه‌یشتۆته 25139375  (بیست و پێنج ملیۆن و سەد و سی و نۆ هەزار و سێسەد و حەفتاو پێنج ) دەنگدەر، لەو ژمارەیەش تەنها 13.000.000 (سێزدە ملیۆن) دەنگدەر كارتی بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان وه‌رگرتۆته‌وه‌. 
تا ئیستا 438 حزب لە عێراق خۆیان لە کۆمیسۆن تۆمار کردوە 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئیستا 438 حزب لە عێراق خۆیان لە کۆمسيۆن تۆمار کردوە بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

31ی (ته‌موز/7)ی 2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌نوسراوێكدا داوا له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ 16ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 ئه‌نجامبدرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close