شكۆی كوردستان-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بە پێی بڕیاری دادگا و بەتۆمەتی ساختەکاری و فێڵکردن هێزە ئەمنییەکانی روسیا، ئەلێکس ناڤاڵنی سیاسەتمەدار و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەیان دەستگیرکرد.
لە کاتی گەیشتنی فڕۆكەكەی لە ئەڵمانیاوە ئەلێکس ناڤالنی سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆنی روسی لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ ده‌ستگیركراوه و رەوانەی بەشی لێکۆڵینەوەکانی دادگای ئاسایش کرا.
ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی ئەو سیاسەتمەدارە لە نێو فڕۆکەخانەی مۆسکۆ کۆببونەوە بۆ پێشوازی لە ئەلێکس ناڤالنی
ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی ئەو سیاسەتمەدارە لە نێو فڕۆکەخانەی مۆسکۆ کۆببونەوە بۆ پێشوازی لە ئەلێکس ناڤالنی دواتر لە دژی دەستگیرکردنیدا لایەنگرانی ئەو سیاسەتمەدارە ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
فڕۆکەکە بڕیاربو لە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤۆ بنیشێته‌وه، بەڵام ئاراسته‌ی خۆی گۆڕیوه
بەپێی سەرچاوە روسیەکان، فڕۆکەکە بڕیاربو لە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤۆ بنیشێته‌وه، بەڵام له‌به‌ر نزمی پله‌كانی گه‌رما و نەبونی ئامادەباشی بۆ فڕینی فڕۆکەکە، ئاراسته‌ی خۆی گۆڕیوه بۆ فرۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه.
بە گوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان، روسیا دەستی لە گۆڕینی ئاراستەی ئەو فرۆکەیەدا هەبوە.
پێشتر ناڤاڵنی رایگه‌یاندبو كه به‌نیازه بگەڕێته‌وه روسیا، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدران بِریاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركردبو.
ئەلێکس ناڤالنی له 20ی (ئاب/8)ی 2020 چوه كۆماوه و به‌وهۆیه‌وه گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئۆمسكی روسی دواتر روسیای بەره‌و ئه‌ڵمانیا جێهێشت.