رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
هەردوو وەزیری پێشمەرگە و په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێم کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی خوێندن له خوێندگەكانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه، بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، گفتوگۆی بابه‌تی و زانستیانه له‌سه‌ر پرسه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌و میكانیزمی به‌ره‌وپێشبردن و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه كرا و بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری کۆبوەتەوە، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ئێستای خوێندگاكانی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژەی بەوەکردوە، به‌هۆی ئه‌ركی زۆر‌و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یایه‌تی كه‌سانێك، ده‌رفه‌تی چونه به‌رخوێندنیان نه‌بوه و له‌رێگه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌وه هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و خوێندنیان پێدراوه، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه جێی ستایش بوه
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌كاتی بوونی ده‌رفه‌تێكی وا، ناكرێت جۆر و شێوازی خوێندن له‌و قوتابخانه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ بقۆزرێته‌وه‌و جیاكاری له‌گه‌ل خوێندنگاكانی تر پێبكرێت.
لای خۆیەوە وه‌زیری په‌روه‌رده رایگەیاند: خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه‌و ده‌رگای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی هه‌ر خزمه‌تێك به‌پێشمه‌رگه كراوه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌موكوڕی له‌و قوتابخانانه‌ی تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه هه‌یه‌و خه‌ڵكی تریشی تێكه‌ڵكراوه كه پێشمه‌رگه نییه و، بۆ ئه‌وه‌ش داوا ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ردوو وه‌زاره‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك خاڵ و پێشنیار كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.