شكۆی كوردستان-
راپۆرتێکی نوێی پزشکی كه زۆرترین نەخۆشی شێرپەنجەی لە جیهاندا دەستنیشانکردوە ئاشکرایکردوە، جۆری شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا لەڕوی توشبونه‌وه پێش جۆری شێرپەنجەی سییەکان که‌وەتوە، رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش به شێرپه‌نجه له‌ساڵی 2020دا نزیكه‌ی 10000000(ده ملیۆن)كه‌سبون.
بەپێی هه‌واڵێكی ”CNN”ی ئه‌مریكی، راپۆرتێكی پزشكی ئاشکرایکردوە، ساڵی رابردو نزیکەی 2300000 (دو ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار) حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی مەمک لە نێوان ژناندا تۆمارکراوە، ئه‌وه‌ش رێژه‌ی 11.7% له کۆی گشتی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه پێكده‌هێنێت.
شێرپەنجەی سییەکان به رێژەی 11.4%ی هەمو حاڵەتە دەستنیشانکراوەکان هەژمارکراوە
هاوکات له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، شێرپەنجەی سییەکان به رێژەی 11.4%ی هەمو حاڵەتە دەستنیشانکراوەکان هەژمارکراوە، کە بەپێی ئه‌و راپۆرتە نزیکەی 2200000 (دو ملیۆن و دوسه‌دهه‌زار)حاڵەته.
راپۆرته‌كه‌دا ئاشکراشیکردوە، هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی شێرپەنجەی مەمک دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی کێش و كه‌می جوڵه و زۆربه‌كارهێنانی مه‌ی و دواخستنی منداڵبون و كه‌می پێدانی شیر به منداڵ.
گۆڕینی ریزبه‌ندیه‌كه ئاماژه‌یه‌كی مەترسیدارە و ئەم جۆرەی شێرپەنجە وه‌ك په‌تایه‌كی لێهاتوه به‌شێوه‌یه‌كی زوبڵاودەبێتەوە
راپۆرتكه رونیشیکردەوە، گۆڕینی ریزبه‌ندیه‌كه ئاماژه‌یه‌كی مەترسیدارە و ئەم جۆرەی شێرپەنجە وه‌ك په‌تایه‌كی لێهاتوه به‌شێوه‌یه‌كی زوبڵاودەبێتەوە.
به‌پێی زانیاریه‌كانی دەزگای بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە لە ئەمریکدا، تەنها له ساڵی 2020 نزیكه‌ی 19300000 (نۆزده ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار) توشبو به شێرپه‌نجه تۆماركراوه و نزیكه‌ی 10000000 (ده ملیۆن)كه‌س له جیهان به‌و نه‌خۆشیه گیانیان له‌ده‌ستداوه.