شكۆی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای كۆیه، ره‌تیده‌كاته‌وه به‌هۆی سه‌ره‌ی سه‌رتاشینه‌وه، ده‌ستدرێژی گوللـه لهسهرتاشخانهیهك كرابێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، روداوه‌كه كاتژمێر 3:00 خوله‌كی دره‌نگانی شه‌و بوه.
عه‌لی عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای كۆیه راگه‌یاند، كاتژمێر 3:00 خوله‌كی دره‌نگانی شه‌وی رابردو ده‌ستدرێژی گوللـه له سه‌رتاشخانه‌یه‌كی قه‌زای كۆیه كراوه، له‌وكاته دوكانه‌كه داخراو بوه و خاوه‌نه‌كه‌شی سكاڵای له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تۆمارنه‌كردوه.
به‌و جۆره له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ته‌قه‌كردنه‌كه به‌هۆی سه‌ره‌ی سه‌رتاشینه‌وه بوه، خاوه‌نی سهرتاشخانهكهش له‌و هه‌واڵه ناڕاستانه زۆر نیگه‌رانه
سه‌باره‌ت به به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه وتی، “به‌و جۆره له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ته‌قه‌كردنه‌كه به‌هۆی سه‌ره‌ی سه‌رتاشینه‌وه بوه، خاوه‌نی سهرتاشخانهكهش له‌و هه‌واڵه ناڕاستانه زۆر نیگه‌رانه، به‌ڵام ئه‌و قسانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه، ته‌نانه‌ت كاتێكیش ته‌قه‌كان كراون دوكانه‌كه كراوه نه‌بوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستادا رون نیه كێ ئه‌و ته‌قانه‌ی كردوه، به‌ڵام دۆسیه‌ی بۆده‌كرێته‌وه و لهههوڵیشدا ده‌بین بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و روداوه.
