ڕۆژنامەکوردستانیUncategorized

سەرۆكی حكومەت: هەمو هەوڵێك دەدەین لەپێناوی دابینكردنی موچەی موچەخۆران

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ کونسوڵ و نێردەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و رایگەیاند، پێویستە بابەتی موچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و  نابێت موچە بکرێتە کارتێکی فشار لە دژی هەرێمی کوردستان  و سیاسەتی برسیکردن لە دژی موچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت، دەشڵێت، “هەمو هەوڵێکمان خستوەتەگەڕ لەپێناو دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم”.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نێردەی وڵاتان کۆبوەتەوە و لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی. 

هەرێمی کوردستان بەردەوام کاری کردوە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبێت

سەرۆکی حکومەت لەکۆبونەوەکەدا رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان بەردەوام کاری کردوە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبێت و هەمو کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستور چارەسەر بکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش، هەمو پابەندبونەکانی خۆی جێبەجێ کردوە بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەمو هاوڵاتییانی عێراقدا بێت”. 

بینینی زیاتر
Back to top button
Close