ڕۆژنامەکوردستانی

دانەغاز كێشەی بۆ دروستبو و بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە

شكۆی كوردستان-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کوژانەوەی گشتی لە دانەغاز روویدا کە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە. وەزارەتی کارەبا دەڵێت، تیمەکان سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەن. 

 لە راگەیێندراوی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکە هاتووە، “ئێستا تیمەكانی كۆمپانیای دانەغاز بەسەرپەرشتیی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و بەهاوئاهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخەكەن”.

 بەپێی زانیارییەکانی شكۆی كوردستان کە لە سەرچاوەیەکی باڵای دانەغاز دەستی کەوتووە، کوژانەوەی کارەباکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە و تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەین. سەرچاوەکە گوتی “چاوەڕوان ناکرێت کە کێشەکە زۆر بخایێنێت”.

 تاوەکو ئێستاش دانەغاز روونکردنەوەی لەبارەی کێشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە. وەزارەتی کارەباش ئاماژەی بەوە نەکردووە بەرهەمهێنانی کارەبا چەندێک کەم دەبێتەوە. 

بینینی زیاتر
Back to top button
Close