شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌ئێستادا رێگه‌ی هه‌ڕوته‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گۆیژه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سه‌دی به‌سته‌ڵه‌كه و داوا لە هاوڵاتیان دەکات له‌تونێلی پێشڕه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن.
له‌ئێستادا ڕێگه‌ی هه‌ڕوته‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گۆیژه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سه‌دی، به‌سته‌ڵه‌كه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “له‌ئێستادا ڕێگه‌ی هه‌ڕوته‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گۆیژه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سه‌دی، به‌سته‌ڵه‌كه، بۆیه داوا له‌شۆفێرانی به‌ڕێز دەکەین، له‌ئێستادا ته‌نها له‌تونێلی پێشڕه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن، له‌پێناو سه‌لامه‌تیان”.
له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه به‌فراویه‌كان و به‌ستوه‌كان ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خێرا نه‌ڕۆن و ئیستۆپی له‌ناكاو نه‌گرن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ هەروەها رێنمایی هاوڵاتیان بەوەی، له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه به‌فراویه‌كان و به‌ستوه‌كان ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خێرا نه‌ڕۆن و ئیستۆپی له‌ناكاو نه‌گرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی خزانه‌كه زیاد ده‌كات و ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.