شكۆی كوردستان-
سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه له‌باره‌ی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له ژماره‌یه‌ك میدیا و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئیجرائاتی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه راگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌هه‌ندێ میدیا و ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنی و په‌یجه ساخته‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی بێ بنه‌مایه‌و، دوره له‌راستی.
ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕ و میدیایانه ده‌گرینه‌به‌ر، كه هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه بڵاوده‌كه‌نه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوا له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ن، خۆیان به‌دور بگرن له‌هه‌واڵی ناڕاست، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، “ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕ و میدیایانه ده‌گرینه‌به‌ر، كه هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.
پێشتر ژماره‌یه‌ك میدیا و په‌یجی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویانكردبوه‌وه، “له‌كاتی سه‌ردانیكردنی خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری پێشمه‌رگه ته‌نها له‌كاتی پێشوازیكردنه‌كه‌یدا ئاماده‌بوه، دوای چه‌ند خوله‌كێكیش كۆبونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری به‌رگری توركیای جێهێشتوه”.