شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و 2 (دو) توشبوش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، هه‌روه‌ها 5 (پێنج) كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌خشته‌یه‌كدا ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن 2 (دو) توشبوی كۆرۆنا داخڵكراون، له‌هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ش، 5 (پێنج) كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون و له‌ژێر چاودێریدابون چاكبونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
8 (هه‌شت) توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، 8 (هه‌شت) توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 5 (پێنج) توشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان.
105501 (سه‌د و پێنج هه‌زار و پێنجسه‌د و یه‌ك) توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، 105501 (سه‌د و پێنج هه‌زار و پێنجسه‌د و یه‌ك) توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌نێویاندا 3545 (سێ هه‌زار و پێنجسه‌د و چل و پێنج) مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها 91581 (نه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زار و پێنجسه‌د و هه‌شتا و یه‌ك) كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.