شكۆی كوردستان-
د. ئانتۆنی فاوچی پسپۆڕی نه‌خۆشیه گوازاوه‌كانی له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌دوای رۆیشتنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی وڵاته‌كه‌ی هه‌ست به‌ئازادی ده‌كات و له‌مه‌ودوا ده‌توانێت به‌بێ ترس راستیه زانستیه‌كان له‌باره‌ی كۆرۆناوه به‌بێ ترس بخاته‌ڕو.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پلانی ستراتیژی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند، د. ئانتۆنی فاوچی ته‌مه‌ن 80 ساڵ رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه له داهاتودا ده‌یكه‌ین ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی شه‌فاف و كراوه و ڕاستگۆ ده‌بین، “ئه‌گه‌ر شته‌كان به هه‌ڵه‌دا یه‌كتر تۆمه‌تبارناكه‌ین، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ڵه‌كان راستبكه‌ینه‌وه”.
له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپیشدا هه‌میشه ڕاشكاوانه قسه‌م كردوه
د. فاوچی وتیشی، “له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپیشدا هه‌میشه ڕاشكاوانه قسه‌م كردوه، بۆیه هه‌ندێكجار كێشه‌م دروستكردوه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا هه‌ست به ئازادی ده‌كه‌م”.
تره‌مپ، د. فاوچی به كاره‌سات بۆ ته‌ندروستی ئه‌مریكا وه‌سفیكرد
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، د. فاوچی به كاره‌سات بۆ ته‌ندروستی ئه‌مریكا وه‌سفیكرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێ‌كرد، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ربكه‌وێت له‌پۆسته‌كه‌ی دوریده‌خاته‌وه.