شكۆی كوردستان-
جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شێك بوه له هه‌وڵه‌كان بۆ پشتیوانی سه‌قامگیری له عێراق.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، نوسینگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، جینین بلاسخارت رۆژانی 31ی (كانونی دوه‌م/1) و 1ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ سه‌ردانی تارانی كردوه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران، له باره‌ی پرسه هه‌رێمییه‌كان وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كان بۆ پشتگیری سه‌قامگیری له عێراق گفتوگۆی كردوه.
بلاسخارت پێشتر سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه‌ی كردوه، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئێران بوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بلاسخارت پێشتر سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه‌ی كردوه، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئێران بوه، ئه‌م سه‌ردانانه بۆ پشتگیریكردن بوه له بڕیاری ژماره 2522ی ساڵی 2020ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، كه بریتییه له ئاسانكاری بۆ دیالۆگ و هاوكاری هه‌رێمایه‌تی، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئاسایشی سنور، وزه، بازرگانی، ژینگه، ئاو، ژێرخان، ته‌ندروستی گشتی و په‌نابه‌ران.