شكۆی كوردستان-
سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له 25 وڵات، 500.000.000 (پێنجسه‌د ملیۆن) كه‌س به‌ڕێوه‌ده‌بات و ساڵانه‌ش به‌بڕی 800.000.000.000 (هه‌شتسه‌د ملیار) ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و وڵاتانه ده‌كات.
ژه‌نه‌ڕاڵ موحسین ڕه‌زایی، سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، “له‌ئێستادا له‌ئێستادا بوینه‌ته هێزێكی گه‌وره‌ی ناردنی مانگی ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان، پیشه‌سازی یۆرانیۆم به‌هێز ده‌كه‌ین و ده‌چینه ناو یانه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه”.
له ئێستادا جیهان ناتوانێت له بواره جیاجیاكاندا پێشكه‌وتنه‌كانی ئێران ڕابگرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، له ئێستادا جیهان ناتوانێت له بواره جیاجیاكاندا پێشكه‌وتنه‌كانی ئێران ڕابگرێت، بۆیه ده‌رگای شه‌ڕی ئابوریان دژ به وڵاته‌كه‌مان كردوه‌ته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ موحسین ڕه‌زایی باسی لەوەشکرد، پشتێنه‌ی زێڕینی ئێرانی “بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” بونی هه‌یه و وه‌ك كاریگه‌ریه یه‌كێك له‌وڵاته زلهێزه‌كانی جیهانه، كه له ئه‌فغانستانه‌وه له ڕێگه‌ی عێراق و سوریاوه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژ ده‌بێته‌وه.
ئەوەشی خستەڕو، ئێران له 25 (بیست و پێنج) وڵات، 500.000.000 (پێنجسه‌د ملیۆن) كه‌س به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌و وڵاتانه‌ش ساڵانه‌ش به‌بڕی 800.000.000.000 (هه‌شتسه‌د ملیار) ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كات.