شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو پیاوێك هاوژینه‌كه‌ی خۆی كوشت، ئه‌مڕۆ توانرا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیربكرێت.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “دره‌نگانی شه‌وی رابردو به‌هۆكارێكی نادیار، له‌ناوچه‌ی به‌حركه پیاوێك هاوژینه‌كه‌ی خۆی كه له‌دایكبوی ساڵی 1990 كوشتوه و پاشان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر هه‌ڵاتوه”.
پاش به‌دواداچونی تیمه‌كانی پۆلیس، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیری بكه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه ناو شاری هه‌ولێر
وتیشی، “پاش به‌دواداچونی تیمه‌كانی پۆلیس، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیری بكه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه ناو شاری هه‌ولێر و بیده‌ینه دادگا”.
هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراق په‌ڕاوی بۆ كراوه‌ته‌وه.