ڕۆژنامەکوردستانی

وەزارەتی دارایی: کێشەی موچەی فەرمانبەرانی ئاوی دوکان- سلێمانی چارەسەر دەکرێت

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندیدا بەتەمویلکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەی چوار ملیار و 82 ملیۆن و 618 هەزار دینار، بەم رەزامەندیەش کێشەی دابینکردنی (پەمپ و ماتۆر) بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان- سلێمانی/1 جێ بەجێ دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەسەر رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری رەزامەندیدا بەتەمویلکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەی (چوار ملیار و هەشتاو دو ملیۆن و شەش سەدو هەژدە هەزار دینار)”.

بەو رەزامەندیەش کێشەی دابینکردنی (پەمپ و ماتۆر) بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان- سلێمانی/1 جێ بەجێ دەکرێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەو رەزامەندیەش کێشەی دابینکردنی (پەمپ و ماتۆر) بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان- سلێمانی/1 جێ بەجێ دەکرێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close