شكۆی كوردستان-
هاوپه‌یمانی سائیرون لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات مه‌رجه‌كانی بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ئاشكراكرد و راشیگه‌یاند، گرنگترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی بودجه، ناكۆكی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره.
عه‌لی سه‌عدون ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی سائیرون رایگه‌یاند، پڕۆژه یاسای بودجه كێشه‌ی زۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕاندنی ئاڵۆزتر ده‌كات، یه‌كێك له‌كێشه‌كانیش په‌یوه‌سته به‌ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی په‌یوه‌ست به رێكاره‌كان و گرێبه‌ست و وانه‌بێژه‌كان.
گرنگترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی بودجه، ناكۆكی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره
وتیشی، “گرنگترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی بودجه، ناكۆكی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێدانی داهاته‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی ناوه‌ند”.
هاوپه‌یمانی سائیرون مه‌رجی هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه كه ئه‌ویش ده‌بێت بودجه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوپه‌یمانی سائیرون مه‌رجی هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه كه ئه‌ویش ده‌بێت بودجه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌بێت و هیچ پارێزگایه‌ك له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی دیكه نه‌چه‌وسێندرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسان سامان به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شبكرێت.
تاوه‌كو ئێستا هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێكنه‌كه‌وتون و بڕیاریشه له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌وباره‌یه‌وه بدرێت.