ڕۆژنامەکوردستانی

لەسەر باڵندە كەسێك كوژراو كەسێكی دیكەش برینداربو

شكۆی كوردستان-

پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە کە بەهۆی ناکۆکی لەسەر کۆمەڵێک “باڵندە” دەستڕێژی گولـلەی لەدو کەس کردوە، بەوهۆیەش کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربوە.

لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە دەستگیرکراوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە هاتوە، دوای روداوەکە و لێکۆڵینەوە لەناو و کەسی تۆمەتبار کرا و لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە دەستگیرکراوە.

 بەهۆی ناکۆکیی پێشوتریان لەسەر “باڵندە” دەستڕێژی گولـلەی لەدو کەس کردوە

لەبارەی روداوەکەش ئاماژە بەوەکراوە، تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی دانیناوە بەوەی بەهۆی ناکۆکیی پێشوتریان لەسەر “باڵندە” دەستڕێژی گولـلەی لەدو کەس کردوە.

لێکۆڵینەوەی زیاتر لەهۆکاری روداوەکە بەردەوامی هەیە

پۆلیسی بەغدا لەسەر روداوەکە زانیاری زیاتری بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام جەختی لەوەکردوەتەوە تۆمەتبار رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەهۆکاری روداوەکە بەردەوامی هەیە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close