ڕۆژنامەکوردستانی

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دواین زانیاری لەبارەی جوڵەكانی شاندی هەرێم لە بەغدا ئاشكرادەكات

شكۆی كوردستان-

وته‌بێژى قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، شاندى هه‌رێمی کوردستان کە ئێستا گەڕاوەتەوە بەغدا، راشكاوانە‌ ھە‌مو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھات و خە‌رجییە‌كان ڕاده‌ستى به‌غدا كردوه‌.

بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستان، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

ڕاشكاوانە‌ ھە‌مو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕو

سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە  ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) راگەیاند، “لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشوی شاندى حكومەتی ھە‌رێم و كۆبونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕاڵ و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، ڕاشكاوانە‌ ھە‌مو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕو”. 

شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌مو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ رێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان

لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، سەمیر هەورامی وتی، “شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌مو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ رێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان”.

ئەحمەد حەمە، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  رایگەیاندوە،  “سەرجەم بڕگە و مادەکانی بودجە چارەسەرکراوە، جگە لەپشکی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن کوتلە شیعیەکان دژایەتی کراوە و هێشتا چارەسەر نەکراوە”.

دیالۆگەکان لەناو پەرلەماندا بەردەوامن و هیواشوایە لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتودا ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت

باسی لەوەشکردوە، دیالۆگەکان لەناو پەرلەماندا بەردەوامن و هیواشوایە لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتودا ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت، ئەگەر چارەسەر بکرێت ئەگەری ئەوە هەیە ڕۆژی سێشەممە بودجە تێپەڕێنرێت، حکومەتی عێراق هیچ تێبینیەکی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان نیە، لە ئێستادا تەنها لایەنەکانی شیعە دژی ئەو وەستاونەتەوە.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کورتهێنانی لە بودجەدا لە 77 تریلیۆن دینار بۆ 26 تریلیۆن دینار کەمکردوەتەوە و هەروەها خەرجی وەبەرهێنانی لە 16% بۆ 24% زیادکردوە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close