ڕۆژنامەکوردستانی

شاندێكی باڵای ئەمنی بەغدا گەیشتە كەركوك

شكۆی كوردستان-

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئەمنی و دانانی پلانی نوێی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگی و هەڕەشەکان، ئەمڕۆ دوشەممە شاندێکی باڵا بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی عێرق سەردانی پارێزگای کەرکوکی کرد.

سەردانی بارەگای لیوای 20ی پۆلیسی فیدڕاڵی کردوە لە قەزای داقوق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ دوشەممە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان سەردانی بارەگای لیوای 20ی سەر بە فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدڕاڵی کردوە لە قەزای داقوقی سەر بەپارێزگای کەرکوک.

 شاندەکە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە و پلانی هێزە ئەمنییەکانی تاوتوێ کردوە 

ئەوەش هاتوە، شاندەکە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە، پلانی هێزە ئەمنییەکان و رێکاری نوێی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایشی ناوچەکە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکاندا تاوتوێ کردوە.

ئانجی سەردانەکە بۆ جەختکردنەوە بوە لە دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ بەرەنگاربونەوەی پاشماوەکانی داعش 

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستوەتەڕو، ئانجی سەردانەکە بۆ جەختکردنەوە بوە لە دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ بەرەنگاربونەوەی پاشماوەکانی داعش لەباشوری پارێزگای کەرکوک.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close