نێودەوڵەتیکوردستانی

توركیا دۆسیەكەی دادگای پاریسی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دۆڕاند…بەڵێنێک بەعێراق دەدات

شکۆی کوردستان-


“بەڵێنیداوە بەبێ رەزامەندی عێراق چیتر نەوتی هەرێم هەناردە نەكات”

توركیا دۆسیەی سكاڵاكەی عێراقی لە دادگای پاریس دۆڕاند، دوێنێ شەو بەڵێنی بە حكومەتی عێراقداوە چیتر بەبێ رەزامەندی بەغداد رێگە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان نەدات.
سایتی (ئارگۆس) تایبەتمەند لەبواری بازاڕی وزە ئاشكرایكرد، دوێنێ شەو عێراق بە فەرمی لەلایەن توركیاوە ئاگاداركراوە لەوەی لە دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستاندا، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (پاریس)، لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاریداوە.
سایتەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاندووە” ئەم بڕیارە گورزێكی دیكەیە بەر هەرێمی كوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراق دەكەوێت”.
هەمان سەرچاوە بە سایتەكەی وتووە: توركیا لایەنی عێراقی لەوە ئاگاداركردووە چیتر رێگە نادات بەبێ رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی عێراق نەوتی هەرێمی كوردستان بگاتە بەندەری جەیهان.
دۆسیەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس ماوەی نزیكەی نۆ ساڵە بەردەوامە، عێراق لەم دادگایە سكاڵای لەسەر توركیا تۆماركردووە‌و تۆمەتباریكردووە بەوەی لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، رێككەوتنی ساڵی 1973 تایبەتی بە بۆری نەوتی پێشێلکردووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close