نێودەوڵەتیکوردستانی

ڕوانگەی سوری سەرکۆنەی بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاڤا دەکات


شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێکدا بێدەنگی کومەڵگای نێودەوڵەتی لەئاستی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر دامەزراوە مەدەنیەکان و ژێرخانی ئابوری ڕۆژئاوا ئیدانە و مەحکوم دەکات.
ڕوانگە لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، هەموو خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان و سەرچاوەکانی ژیانی وەک وێستگەی کارەبا و بەرهەمهێنانی نەوت و غاز و سوتەمەنی و وزەی کردۆتە ئامانج بەڵام کومەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکحراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ و تەنانەت جامیعەی عەرەبیش لەو هێرشانە بێدەنگن کە دەکرێتە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لەو ناوچەیە.
بەپێی ڕوانگەی سوری، هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر دانیشتوانی ڕەسەنی شارەکانی ڕۆژئاڤا و ئاوارە و کۆچبەرانیشی کردۆتە ئامانج.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close