سهربهست عهلى تایبەت بە شكۆی كوردستان – ههولێر
ڕێكخراوى یونسکۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبی یونسکۆ پەسەند کرد بهمهش لۆگۆی خۆی خستە سەر لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی به شكۆى كوردستان_ى ڕاگهیاند: لۆگۆکە لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمانەوە کێشراوە و وەک لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی بۆ شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان لەلایەن یونسکۆوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگهیاند: ئەو لۆگۆیە لەسەر پێشنیازی خۆی وەک پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ کراوە.
ساڵی رابردوو، ڕێکخراوی یونسکۆ 66 شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانیش خرایە ناو لیستی 246 شاری داهێنەری یونسکۆوە.