نێودەوڵەتی

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زیادبوونی ژماره‌ی ئاواره‌كانی ئۆكرانیای بۆ سه‌روو یه‌ك ملیۆن راگه‌یاند

شكۆی كوردستان-

کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لەماوەی نۆ رۆژی هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، زیاتر ملیۆنێک و 200 هەزار ئۆکرانی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوە و لەم کاتەشدا زیاتر لە 12 ملیۆن ئۆکرانی پێویستییان بە هاوکاری هەیە.

ملیۆنێک و 200  هەزار ئۆکرانی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوە 

کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ شەممە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە نۆ رۆژی رابردودا زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار ئۆکرانی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوە و بەشێک لە هاوڵاتییەکانیش زیاتر لە 60 کاتژمێر چاوەڕوان بون تاوەکو لەسنوری پۆڵندا بپەڕنەوە.

 ناچار بون بەدرێژایی 20 کیلۆمەتر ببڕن تاوەکو لەسنوری رۆمانیا بپەڕنەوە

ئەوەش هاتوە، هەروها بەشێکی ئاوارەکانی ئۆکرانیا ناچار بون بەدرێژایی 20 کیلۆمەتر ببڕن تاوەکو لەسنوری رۆمانیا بپەڕنەوە.

12 ملیۆن ئۆکرانی پێویستییان بە هاوکاری هەیە

کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، لەم کاتەدا زیاتر لە 12 ملیۆن ئۆکرانی پێویستییان بە هاوکاری هەیە و نەتەوە یەکگرتوەکانیش بەردەوام دەبێت لە هاوکاری هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close