ڕۆژنامەکوردستانی

شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات

شكۆی كوردستان-

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “یه‌كریزی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناو‌خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه‌، ئه‌مڕۆش شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”.

 تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكومەتی عێراق

ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، “تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكومەتی عێراق”.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە چەند جارێک سەردانی بەغدای کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق، بەپێی زانیاریەکان، پارتی هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانی دەدات لەگەڵ بەشێک لەلایەنەکانی سونە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close