تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
“کاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو حزبه‌كان رێكبكه‌ون بۆ چاره‌سه‌ركردنى کێشەکانى هاوڵاتیان“
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان توانیویەتی هه‌نگاوى تر بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه‌ى له ڕووى ئابوورییەوە دروستبوون
“به‌داخه‌وه له سه‌ره‌تاوه حزبه‌كان كۆك نه‌بوون له‌سه‌ر شێوازى به‌رێوه‌بردنى وڵات، بە تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ى به‌شدارن له حكومه‌ت”
باپیر كامه‌لا سكرتێرى پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌رانى كوردستان و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه ناڵێن له په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌توانن چاكسازى ئه‌وتۆ بكه‌ن به‌ڵام ده‌توانن ببنه پارسه‌نگ و فشار. ده‌شڵێت: “کاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو حزبه‌كان رێكبكه‌ون بۆ چاره‌سه‌ركردنى کێشەکانى هاوڵاتیان”.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنى به‌شێك له حزبه قه‌واره بچووكه‌كانیش به نزیكییان له پارتى و یه‌كێتییه‌وه، باپیر كامه‌لا ره‌تیكرده‌وه و وتى: “له رابردووش‌دا سه‌لماندومانه و هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك پێمانباش نه‌بوبێت ده‌نگمان بۆ نه‌داوه بۆ نمونه پڕۆژه یاساى خانه‌نشینى”.
سكرتێرى پارتى كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران، داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات پشتیوانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بن و باس لەوەش دەكات كە ئەو كابینەیە لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا ڕووبەڕووی زنجیرەیەك تەنگژە بووەتەوە.
باپیر كامه‌لا كه هاوكات سه‌رۆكى فراكسیۆنى سه‌رده‌مه له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: “كابینه‌ى نۆیه‌م له سه‌ره‌تاى دروستبوونى كۆمه‌لًێك ئاسته‌نگى بۆ دروستبوو له ڕووى ئابووریى و دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، بۆیە پێویسته حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتگیرى بكەن”.
كامەلا دەشڵێ كێشه‌یەكی تری گەورەی ئەم كابینەیە، بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستانە لەلایەن بەغداوە، كە سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی هەرێمی كوردستانە، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان توانیویەتی هه‌نگاوى تر بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه‌ى له ڕووى ئابوورییەوە دروستبوون.
گوتیشى: “ئه‌م هه‌موو گرفتانه‌ى دروستبوون له ماوه‌ى ساڵێكى كابینه‌ى نۆیه‌م، پێمان دەڵێن كه بۆ داهاتوو ده‌بێت پشت به خۆمان ببه‌ستین لە ڕووی پەیداكردنی فرە سەرچاوەیی داهاتەوە، بە تایبەتیش پەرە بدەین بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و گه‌شتیاریى”.
له‌باره‌ى پشتگیرى حزبه‌كانیشەوە بۆ كابینه‌ى نۆیه‌م، كامەلا گوتى: “به‌داخه‌وه له سه‌ره‌تاوه حزبه‌كان كۆك نه‌بوون له‌سه‌ر شێوازى به‌رێوه‌بردنى وڵات، بە تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ى به‌شدارن له حكومه‌ت“.
كامه‌لا پێیوایه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه، كه بتوانێت زیاتر هانى چاكسازى بدات و ڕه‌خنه‌كانى مایه‌ى ئه‌وه بن زیاتر خزمه‌تى كۆمه‌ڵگه بكەن و زیاتر په‌ره به گه‌شه‌ى ئابوورى بدەن، بەڵام تائێستا ئه‌و حزبانه له ده‌ره‌وى حكومه‌تن و ئۆپۆزسیۆنن، نه‌یانتوانیوه به ته‌واوى به ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵبستن، پێویسته حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتگیرى له كابینه‌ى نۆیه‌م و كابینه‌كانى داهاتووش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى گه‌ل و وڵات بكه‌ن، نه‌ك وه‌ك ركا‌به‌رێك بن.
سكرتێری پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان، پێیوایه ئێستا کاتییەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بنەمایەکی رێککەوتن بە پاڵپشتی لایەنەکان دابنێن بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بکرێن.
باپیر كامه‌لا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: كوردستان هی هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانە، لەبەر ئەوەش هەر بڕیارێك لەبارەی پاشەڕۆژی ئەم وڵاتە بدرێت پێویستە هەمووان تێیدا بەشداربن، چونکە ئەو کێشانەی رووبەڕوومان دەبێتەوە بۆ هەموو کۆمەڵگەیە و هەمووان پێکەوە دەگرێتەوە، هەموومان بەشێکین لەو کۆمەڵگەیەدا و ئەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرموویەتی کە دەبێ هەموو لایەنەکان بەشداربن و رۆڵیان هەبێ لە هەرێمی کوردستاندا ئەوا زۆر بە گەرمی پێشوازی لێ دەکەین.
كامه‌لا رونیكرده‌وه: هەموو لایەنە سیاسییەکان کاریگەریان لە چارەکردنی کێشەکانی ئێستای هەرێمدا هەیە، بەڵام ئەوەی دەتوانێت کە کێشەکانی هەرێم بە پلەی یەکەم چارە بکات پارتی و یەکێتییە، ئەوان دەتوانن رۆڵێکی زیاتر بگێڕن و کاتییەتی کە بنەمایەکی رێککەوتن بە پشتیوانی لایەنەکانی دیکە دابنێن بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بکرێن.