تایبەت بە رۆژنامەی شكۆى كوردستان
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، رۆژانه زیاتر له 260 هه‌زار كارتۆن جگه‌ره هاورده ده‌كرێت، له دواى زیادكردنى رێژه‌ى باجیش له جگه‌ره و ماده كحولییه‌كان به‌هۆى قاچاخییه‌تییه‌وه داهاتى باج له‌و ماددانه رووى له كه‌میكردوه.
به‌پێى راپۆرتێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كى لاى (شكۆى كوردستان)ه، هاورده‌كردنى جگه‌ره له دواى كه‌مبوونه‌وه‌ى شه‌پۆڵه‌كانى كۆڕۆنا بۆ هه‌رێم زیادیكردووه و رۆژانه‌ش زیاتر له 260 هه‌زار كارتۆن له جگه‌ره هاورده ده‌كرێت و له‌و رێژه‌یه 60%ى له ناوخۆى هه‌رێم به‌كارده‌هێنرێت.
راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هۆشدارى ده‌دات له زیانه‌كانى زیادبوونى رێژه‌ى به‌كارهێنانى جگه‌ره و ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردوه؛ به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانیان له رۆژێكدا زیاتر له 22 ملیۆن جگه‌ره له هه‌رێم ده‌كێشرێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردوه، له مانگێكدا زیاتر له ملیارێك جگه‌ره ده‌فرۆشرێت به‌بێ هه‌ژماركردنى ئه‌و جگه‌رانه‌ى كه له كارگه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى شكۆى كوردستان؛ دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رێژه‌ى باج و رسومات له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى توتن و جگه‌ره و مادده كحولییه‌كان بۆ 5% به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له بازرگانه‌كان هاورده‌ى جگه‌ره و ماده كحولییه‌كان له رێگه‌ى قاچاخییه‌وه داخلى هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆیه داهاتى رێژه‌ى باج له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه بۆ 90% كه‌میكردوه.
عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: ماوەی سێ ساڵدا گومرگی خواردنەوە كحولییەكان بۆ 90% كەمیكردوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆكارى ئەوەیە كە زۆربەی بە قاچاخ هاوردە دەكرێت.
هاوكات سامان حوسێن، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: زیادكردنى باج له‌سه‌ر مادده‌ى زیانبه‌خشى هاورده‌كراو له زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتوو په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى ئه‌و مادده‌یه و كه‌متر هاورده‌كردنى.