نێودەوڵەتیکوردستانی

هدیە عبدالله جێگری دەستەی تەندروستی هەرێمی جەزیرە : پێویستە وڵاتانی زلهێز ئەرکی خۆیان بهێننە دی کە پاراستنی هاوڵاتیانە


شکۆی کوردستان – ڕۆژئاوا
هەدیە عبداللە جێگری دەستەی هەرێمی جەزیرە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە شەرمەزاری هێرشەکانی تورکیا دەکەن کە بەداخەوە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوام و زیاتر دەبن بەبێ هەژمارکردن کە ئەمەش دەبێتە هۆی شەهیدو بریندارکردنی هاوڵاتیانی سڤیل لەناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕۆژە نزیکەی ١٢ شەهید و ١٥ بریندار هەبوون ، هەر تەنها لەڕۆژێکدا لە دێرک ٢٩ شەهیدمان هەبوو بەداخەوە جەرگی ٢٩ دایکیان سوتاند هەروەها بەدەیان بریندارمان هەبوون ، بەڕاستی ئەوەش بێ دەنگی وڵاتانی جیهانە کە دەبێتە هۆی بەردەوامی لەو هێرشانە ، بۆیە پێویستە ئەو وڵاتە زلهێزانە ئەرکی زۆیان ببینن کە ئەمیش پاراستنی هاوڵاتیانە بەگشتی ، لەدوایشدا بانگەوازی مە لە تەواوی جیهانە کە بەر بەو هێرشانەی تورکیاوە بگرن ..

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close