تایبەت بە رۆژنامەی شكۆى كوردستان–
له‌سه‌ر كێشه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى سێ دادوه‌ر و دوو جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم، ماوه‌ى شه‌ش مانگ كێشه له‌نێوان (وه‌زاره‌تى دارایى، په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و یه‌كێتیى دادوه‌رانى كوردستان) له‌لایه‌ك و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم له‌لایه‌كى دیكه‌وه دروستبووه، به‌ڵام به‌نێونگیرى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بڕیارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه دراوه.
كێشه‌كه چییه؟
له مانگى ته‌ممووزى ساڵى رابردوو، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى پێنج دادوه‌ر، كه دووان له دادوه‌ره‌كان جێگرى به‌نگین قاسم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستانن، به‌مه‌ش كێشه له‌نێوان (وه‌زاره‌تى دارایى و په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و یه‌كێتیى دادوه‌رانى) له‌لایه‌ك، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌لایه‌كى تر دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه دوو مانگه مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه دواده‌كه‌وێت.
دواى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان و یه‌كێتیی دادوه‌ران به بڕیارى ره‌سمى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له “پێشێلكارى یاسایى” ئاگادار كرده‌وه، دواتر وه‌زاره‌تى دارایى به بڕیارى ره‌سمى مووچه‌ى ئه‌و پێنج دادوه‌ره‌ى راگرت كه ته‌مه‌نى خانه‌نشینیان بۆ درێژ كراوه‌ته‌وه، له‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ماوه‌ى دوو مانگه ئاماده‌نییه مووچه وه‌ربگرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى شكۆى كوردستان؛ له دوو مانگى رابردوودا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم نێونگیرى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى ئه‌نجومه‌ن دابه‌شبكرێت و كۆتایى به‌و كێشه‌یه بهێندرێت، بۆیه هه‌ردوو مانگه‌كه بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دواكه‌وتووه و دواتر دابه‌شكراوه.
له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى پێنج دادوه‌ره‌كه، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى رایگه‌یاند: ئێمه تائێستا نه‌بووینه‌ته وڵاتێك كه تێدا یاسا سه‌روه‌ر بێت و له هه‌موو كێشه‌كان بۆ یاسا بگه‌ڕێینه‌وه. ئێمه و په‌رله‌مانى كوردستان و یه‌كێتى دادوه‌رانى كوردستانیش كه رێكخراوێكى پیشه‌یى دادوه‌رانه و سه‌رجه‌م دادوه‌ران تێدا ئه‌ندام ره‌ئى خۆیان داوه كه ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجومه‌ن، له‌گه‌ڵ یاسا كارپێكراوه‌كانى هه‌رێم ناگونجێت.
گوتیشى: ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ شه‌خسى دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان نییه، به‌ڵام میكانیزمه‌كه به یاسایى بكرێت و هه‌وڵ بده‌ن یان یاساكه‌ى عێراق له كوردستان كارى پێبكرێت یاخود یاساى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌مواربكرێته‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ى كێشه‌كه، شكۆى كوردستان په‌یوه‌ندى به شه‌هرام میرحاج، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌نه‌بوو لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بدات، هاوكات ژماره‌ى نه‌به‌رد فوئاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌نه‌بوون به‌رده‌ست نه‌بوو.
ناوى ئه‌و دادوه‌رانه‌ى كه ماوه‌كه‌یان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه
ماڵپه‌ڕى (pukmedia) كه ماڵپه‌ڕێكی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانه، بەمدواییە لەزاری سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی دادوەرییەوە رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی دوو مانگە چەند دادوەرێك ته‌مه‌نى خانه‌نشینیان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، ماوەی دوو مانگە موچەی سەرجەم ئەنجومەنی دادوەری دوادەكەوێت.
میدیای فەرمی یەكێتی ناوی ئەو دادوەرانەی بڵاوكردوەتەوە، كه ئەمانەن:
– عەلی عەوڵڵا – جێگری دادگای پێداچونەوە (تمیز)
– عەبدوڵڵا شەرەفانی – جێگری دادگای پێداچونەوە (تمیز)
– محەمەد ئەمین شەرەفانی- سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی (ئیستئناف)ی دهۆك
– سەید گەیلانی- دادگای هەولێر
– حاكم نەجات ئەحمەد – دادگای سلێمانی
كێشه‌كه چۆن چاره‌سه‌ر كراوه؟
به‌پێى زانیارییه‌كان؛ دواى ده‌ستبوونى كێشه‌كه، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ته‌ده‌خولى كردووه و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم رازى كراوه كه درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى ئه‌و دادوه‌رانه كۆتایى پێبهێت و بڕیارى خانه‌نشینیان ده‌ربكات، به‌ڵام تائێستا نازاندرێت كه‌ى بڕیارى خانه‌نشنینكردنى ئه‌و دادوه‌رانه ده‌رده‌كرێت؟
حاكم ئه‌حمه‌د، ده‌ڵێت: “ئێستا لێژنه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێكهێندراوه و له‌گه‌ڵ چه‌ند دادوه‌رێكى به‌ڕێز دانیشتوون هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردن ده‌درێت. له‌وانه‌یه هه‌مووشتێك به ده‌نگى ئێمه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه فشارێكه بۆئه‌وه‌ى كاره‌كان به یاسایى بكرێت چونكه بۆ ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزانه‌ش خۆش نییه كه پێنجا ساڵ دادوه‌ریان كردووه، ئێستا له‌سه‌ر شه‌ش مانگ یان ساڵێك درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینیان، خه‌ڵك به چاوێكى دیكه ته‌ماشا بكات!”.
زیانه‌كانى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشنینى پێنج دادوه‌ره‌كه چین؟
به‌پێى نووسراوه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و یه‌كێتیی دادوه‌ران، بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى پێنج دادوه‌ره‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى خزمه‌تى دادوه‌ران ژماره (39)ى 20111ى عێراق به‌ستووه، به‌ڵام ئه‌و یاسا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه (انفاد) نه‌كراوه.
یه‌كێتیى دادوه‌رانى هه‌رێم، كه رێكخراوێكى پیشه‌یى داكۆكیكاره له مافى دادوه‌رانى هه‌رێم، به‌شێوه‌یه زیانه‌كانى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، باسكردووه:
-سێ دادوه‌ر كه ته‌مه‌نى خانه‌نشینان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رین، چۆن ده‌بێت خۆیان ده‌نگ به خۆیان بده‌ن؟
-بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى پێنج دادوه‌ره‌كه، له‌گه‌ڵ یاساى چاكسازى هه‌رێمى كوردستان ناگونجێت.
-جگه له‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره پێشلكارى یاسایه پێشلكارى مافى دادوه‌رانه، چونكه هه‌ر دادوه‌رێك كه له هه‌ر پله و پۆستێكدا خانه‌شنین ده‌كرێت، دادوه‌رى تر ده‌چێته شوێنى، چونكه ده‌بووایه دوو دادوه‌ر بچێته دادگاى ته‌میز و دادوه‌رێكى تریش بۆ دادگاى هێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دهۆك، به‌ڵام به‌و درێژكردنه‌وه‌یه پڕۆسه‌یه راگیراوه.
هاوكات ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش پێیانوایه ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، دژى یاساى ژماره (3)ى ساڵى 2011ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و درێژكردنه‌وه‌ى خزمه‌تى دادوه‌رى ژماره (39)ى ساڵى 2007ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمه.