شکۆی کوردستان-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان خرایه خواره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌منیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “فڕۆكه‌كه ئه‌مریكیه‌و به‌موشه‌ك خراوه‌ته خواره‌وه”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ستكه‌وتون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا به‌موشه‌ك هێرشیكرایه‌سه‌رو خراوه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى له‌ڕێگه‌ى ڤیژن میدیاوه ئاشكرایكرد، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه ئه‌مریكى بوه‌و سه‌ره‌تا چۆته ئاسمانى ناوچه‌كانى موسڵ‌و دواتریش به‌ره‌و سه‌ڵاحه‌دین به‌تایبه‌ت ئامرلى‌و خورماتودا سوڕاوه‌ته‌وه‌و پاشان ڕویكردۆته سنورى كه‌ركوك.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، دواى سوڕانه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌ئاسمانى قه‌زاى داقوق له‌پارێزگاى كه‌ركوك، له‌ڕێگه‌ى موشه‌كێكه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شى وت، “ئه‌گه‌رچى ئه‌مریكا به‌فه‌رمى هیچى له‌سه‌ر نه‌وتووه‌و نه‌هاتۆته ده‌نگ، به‌ڵام به‌وه‌دا ناسراوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكیه لۆگۆ‌و نوسراوى ئه‌مریكاى پێوه‌یه”.
میدیا عێراقیشه‌كانیش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان ئاشكراكردوه، سوپا‌و ده‌زگاى هەواڵگری عێراق تیمى تایبه‌تیان ناردۆته شوێنی ڕوداوەكه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه.