ڕۆژنامەکوردستانی

پاپا ماڵئاوایی لەكوردستان كرد

شكۆی كوردستان-

ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی نوێژی قەداسەت لەیاریگای فرانسۆ هەریری لەشاری هەولێر، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە کوردستانی بەرەو بەغدا بەجێهێشت.

 نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ماڵئاواییان لە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان کرد 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ماڵئاواییان لە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان کرد کە بەیانی ئەمڕۆ سەردانی هەولێری کردبو.

 بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەچو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی دیکەی کۆبوەوەو ئێوارەی ئەمڕۆش لەیاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەهەولێر  بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەچو.

دوای کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان  گەیشتە پارێزگای نەینەوا و لەکەنیسەی موسڵدا نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش کرد و  دواتریش سەردانی شارۆچکەی قەرەقوشی کرد.

 5ی ئازار پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدای پایته‌خت 

رۆژی هەینی 5ی ئازار پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدای پایته‌خت و له‌رێوڕه‌سمێكی پڕۆتۆكۆڵیدا له‌لایه‌ن شاندێكی باڵای عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشوازی لێكرا.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close