ڕۆژنامەکوردستانی

رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی: رێگە بە كەس نادەین بەربەست لەبەردەم كارەكانمان دروستبكات

شكۆی كوردستان-

رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، رێگە بە كەس نادەن بەربەست لەبەردەم كارەكانی حزب دروست بكات و هەر كارێكی چاكەو چاكسازیش بۆ خزمەتی دین و بزووتنەوە بێت ئەنجامی دەدەن.

عیرفان عەلی عبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ مەڵبەندی رانیەی حزبەکەی رایگەیاند، “بزوتنەوە حزبێكی خاوەن خەباتی شاخ و خەباتی راپەڕینەكەی بەهاری1991 یەكەو بەشداری كردوە لە راماڵینی سەربازانی بەعس و ئازادكردنی بست بە بستی خاكی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئێستاش خۆمان بە خاوەنی ئەم هەرێمە دەزانین و هەر پرسێك لە بەرژەوەندی خاك و خڵكی هەرێمی كوردستان بێت پاڵپشتی دەكەین و لەسەر كاری ئیسلامیی و بانگخوزای خۆمان بەردەوام دەبین”.

رێگە بە كەس نادەین بەر بەست لەبەردەم كارەكانی حزب دروست بكات و هەر كارێكی چاكەو چاكسازیش بۆ خزمەتی دین و بزوتنەوە بێت ئەنجامی دەدەین

ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوە لە خەباتی سیاسیی و بانگخوازی خۆی بەردەوام دەبێت “رێگە بە كەس نادەین بەر بەست لەبەردەم كارەكانی حزب دروست بكات و هەر كارێكی چاكەو چاكسازیش بۆ خزمەتی دین و بزوتنەوە بێت ئەنجامی دەدەین”.

دەمانەوێ خەڵكی تازەش بێتە پێشەوەو رۆڵی خۆی لە كاروانی پڕ سەروەری بزوتنەوەدا ببینێت

رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی رونیکردەوە، “لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی هەڵمەتێكی هۆشیاری بۆ پێگەیاندنی كادیری تازەو سەردەمیانە دەستیپێكردوە و شانبەشانی برا خاوەن ئەزمونەكانمان دەمانەوێ خەڵكی تازەش بێتە پێشەوەو رۆڵی خۆی لە كاروانی پڕ سەروەری بزوتنەوەدا ببینێت”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close