نێودەوڵەتی

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵەبجەوە رەخنە لەوڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت

شكۆی كوردستان-

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا دەڵێت کیمیابارانکردنی ئەو شارە و کوشتنی 5000 کەس، “هێرشێکی بێشەرمانەبوو بۆ سەر خەڵکی مەدەنی”.  

زەریف دەشڵێت ئەو رۆژئاواییانەی کە چەکی کیمیاییان بە سەدام حوسێن فرۆشتووە، نایانەوێت یادی هەڵەبجە بکەنەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەر نووسیویەتی؛ “16ی ئادار 33یەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە. هەندێک نایانەوێت یادی بکەنەوە، ئەوانەی کە لە رۆژئاواوە  چەکی کیمیایی کوژەریان دا بە سەدام حوسێن. زیاتر لە 5000 مەدەنی بە گازی ژەهراوی کوژران.

ئایا هێشتا دەمانەوێت قسە لەسەر مامەڵەی شەڕانی ناوچەکە بکەین؟ زەریف لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی: “بێشەرمانەیە”. لە کاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، ئێران لەگەڵ عێراق لە جەنگێکی سەختدا بوو، دەگوترێت بەر لە شەڕەکە پاسدارانی ئێران لەنێو شارەکەدا بوون، هەر ئەوەش هۆکاری کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بووە، کە گیانلەدەستدانی 5000 کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکەی لێکەوتەوە.  

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close