نێودەوڵەتی

رووسیا هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكرانیا ده‌كاته‌ ئامانج

شكۆی كوردستان-

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ رێگه‌ی موشه‌كێكه‌وه‌ توانیویان كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێڵی ئاسنینی ئۆكرانیا له‌ ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌نه‌ ئامانج و ئه‌و كاروانه‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ تێكبشكێنن.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندوه‌، له‌ هێرشێكیاندا بۆسه‌ر كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی تایبه‌ت به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه‌كرابو، توانیویانه‌ ته‌واوی ئه‌و كاروانه‌ سه‌ربازییه‌ تێكبشكێنن.

به‌ پشتبه‌ستن به‌ موشه‌كێكی ته‌واوی ورد توانیویانه‌ ئه‌و كاروانه‌ هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا بكه‌نه‌ ئامانج

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ موشه‌كێكی ته‌واوی ورد توانیویانه‌ كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كرابون له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئاسنینی ناوچه‌ی سۆڵدار نزیك له‌ شاری كاراماترۆسك كرانونه‌ته‌ ئامانج و ئه‌و كاروانه‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازیه‌یان تێكشكاندوه‌.

ئه‌و كاروانی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی رۆژئاواوه‌ دابینكراوه‌

باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و كاروانی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی رۆژئاواوه‌ دابینكراوه‌ و ره‌وانه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیا كراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردودا، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای كرێملین رایانگه‌یاندبو، كه‌ هه‌ر وڵاتێك هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانی ئۆكرانیا بكات ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ مافی خۆیانه‌ بیكه‌نه‌ ئامانجی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close