شكۆی كوردستان-
به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باكور رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه موشه‌كییه‌كه‌ی ئەم دواییەی وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن بوه، ره‌خنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ئاماژه‌یه بۆ ئەو “دوژمنایەتییه قوڵه‌ی” كه به‌رامبه‌ر كۆریای باكور هه‌یه‌تی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باكور رایگه‌یاندوە، “ئەو لێدوانانەی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بە ئاشکرا ده‌ستدرێژیه بۆ سەر مافی بەرگریکردنی كۆریای باكور له وڵاته‌كه‌ی، ره‌خنه‌كانیشی ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا دوژمنایەتییه‌كی قوڵ و مێژویی به‌رامبه‌ر كۆریای باكور هه‌یه”.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و دو موشه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن بوه له‌خاكه‌كه‌ی
ئاماژەی بەوەشکردوە، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و دو موشه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن بوه له‌خاكه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و كۆریا باشور مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوبه‌شیان له دورگه‌كانی كۆریا ئه‌نجامداوه.
کۆریای باکور هۆشداری دەداتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆریای باکور هۆشداریشی داوەتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کە ئەگەر بەردەوام بێت لە سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته خراپانه‌ی به‌رامبه‌ر وڵاتـه‌كه‌ی ئه‌وه روبه‌ڕوی كارێكی خراپ ده‌بێته‌وه.
24ی ئه‌م مانگه، سوپای کۆریای باکور، به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی موشه‌كی كروز، دو موشەکیان بەرەو کەناراوەکانی رۆژئاوا و نزیک لە کۆریای باشور هاویشت.
پێشتر جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، تاقیکردنەوەی موشەکەکانی ئەم دواییەی کۆریای باکوری پێشێلکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە، ئەمریکاش تۆڵەی خۆی لە پیۆنگ یانگ دەکاتەوە ئەگەر به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كارانه‌ی.