نێودەوڵەتی

ئێران زۆرترین ژمارەی مردن بەكۆرۆنای لەرۆژێكدا تۆماركرد

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران ئامارێكی نوێی توشبون و مردن بەكۆرۆنای بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 211 كەس بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە كەزۆرترین ژمارەی مردنە لەرۆژێكدا بەهۆی ئەو پەتایەوە، پێشتر زۆرترین حاڵەتی مردن لەرۆژێكدا 200 حاڵەت بوە، بەوەش كۆی ژمارەی مردوان بۆ 12 هەزار و 519 حاڵەت بەرزبوەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لەو ماوەیەدا دو هەزار و 79 حاڵەتی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و بەوەش كۆی ژمارەی توشبوان بۆ سەروی 250 هەزار بەرزبوەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close