ڕۆژنامەکوردستانی

چیرۆكی رفاندنی ژنێك و هەڵهاتنی گەنجێك لەهەولێرەوە بۆ ئەوروپا

شكۆی كوردستان-
دوای ئەوەی دو گەنج یەكتریان خۆشدەوێت و لەلایەن كەسوكاری كچەكەوە دەبینرێن، گەنجەكە هەڵدێت بۆ ئەوروپا و خوشكەكەشی لەناو شاری هەولێر دەڕفێنرێت و دەستدرێژی دەكرێتەسەر.

رۆژنامەی شكۆی كوردستان كە لەسەرچاوەیەكەوە وردەكاری چیرۆكەكەی زانیوە بڵاویكردەوە، ” ئافرەتێك لەگەڕەكێكی شاری هەولێر دەفڕێنرێت ، چیرۆكەكەش بەمجۆرە دەستپێدەكات كاتێك رۆژێك دوای نەورۆزی 2021 (مهاباد شیمال رەمەزان) لەماڵ دەچێتەوە دەرەوە لەدەوروبەری كاتژمێر 2:00-ی پاشنیوەڕۆ بۆ سەردانی بەرگدرویەك، لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی جامڕەشەوە دەڕفێنرێت و دەبرێت بۆ شوێنێكی نادیار، لەدوای ئەوەی دەستدرێژی دەكەنە سەر بەچاوبەستراوی بۆ چەند جارێك، لەدوای دوو رۆژ لەقەراغ شاری هەولێر ئازادی دەكەن.


لای خۆیەوە رۆژنامەی باس نیوز لەپرسیارێكدا لەگەڵ خاڵی ئافرەتەكە بەناوی (كامەران محمد ئەمین) باسی لەوە كرد كە كێشەیان لەگەڵ هیچ لایەنێك نیە، بەڵام خوشكەزاكەم (محمد شیمال رەمەزان) بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لەمانگی هەشتی 2017 كوردستانی جێهێشتوە، لەبەرئەوەی لەپەیوەندییەكی خۆشەویستیدا بوە و لەگەڵ خۆشەویستەكەی بینراوە لەلایەن كەسوكاری كچەكەوە، بەهۆی عورفی عەشایەریشەوە ئەوە قبوڵنەكراوە و هەڵهاتوە.
هەروەها خاڵی ئافرەتەكە دەڵێت” ئێمە دڵنیاین كە رفاندنی مهابادی خوشكەزام بەهۆی كێشەی خوشكەزایەكی دیكەمەوە (محمد شیمال رەمەزان) بوە كە هەڵهاتوە بۆ ئەوروپا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدا بوه‌.”

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە گومانلێكراو سەربە عەشیرەتی زێبارییە.

شایانی باسە ئەم بابەتە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و داواكرا رفێنەرانی ئەو ژنە دەستگیربكرێن.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close