کوردستانی

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێڵاوەکانی گرتە سەرۆکایەتی پەرلەمان

شكۆی كوردستان-

سەرچاوەیەك لە ناو پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا پێڵاوەکانی گرتوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دواتریش سەرۆکی پەرلەمان فراکسیۆنی نەوەی نوێی دەرکرد.

پەیامنێری خەندان لە ناو پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا گرژیی دروستبو، کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆبونەوەکەدا پێڵاوەکانی گرتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دواتریش سەرۆکی پەرلەمان فراکسیۆنی نەوەی نوێی دەرکرد و رایگەیاند، “ئەنجامدانی هەرکار و کردەوەیەک پێناسەی پەروەردەی کەسەکان دەکات”.

پەیامنێری خەندان ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی کازمی فاروق و ئەندامانی دیکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەناو هۆڵی کۆبونەوەی پەرلەمان هاتنە دەرەوە، کازمی فاروق پێڵاوەکانی لەپێدا نەبو، لەلێدوانێکیشدا وتی، “جوتێک پێڵاوی کۆنم هەیە، خۆزگە ئەوەم لەپێدابوە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close