نێودەوڵەتیکوردستانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە دەڵێت تورکیا هەموو سەرچاوەکانی ژیانی ڕۆژئاڤای بەئامانج گرتووە و داواش لەهەرێمی کوردستان دەکات هەڵوێستی هەبێت


شکۆی کوردستان- ڕۆژئاڤا
ئەمڕۆ سێشەممە سڵێمان عەرەب ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی ( پەیەدە ) ڕایگەیاند، تورکیای داگیرکەر هەموو سەرچاوەکانی ژیانی ڕۆژئاڤای بەئامانج گرتووە و دژایەتی پێشکەوتنی دیموکراسی دەکات.


سڵێمان عەرەب ڕاشیگەیاند، ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاڤا لەئاستێکی باڵا خزمەتی هاوڵاتیانی دەکات لەسەرجەم شارەکان، ئارامی دەستەبەرکردووە و بەکردار باوەڕی بە دیموکراسی هەیە، بەڵام تورکیای داگیرکەر ئەمەی پێخۆش نیە و دژایەتی دەکات.


ئاماژەی بەوەش کرد ئامانجێکی دیکەی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر، بۆ وێرانکردنی ئەم ئەزمونەی ڕۆژئاڤا لێدانە لەسیاسەتی ڕێزگرتن لەزمانی دایک و پرنسیپەکانی دیموکراسی و چاوی بەوە هەڵنایەت کە ئەم ئەزمونە پاسەوانی دەکرێت.


وتیشی میللەتی ئێمە بەهەزاران کەس لەدژی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر بەرخودان دەکەن و تورکیا مەترسی تەنها بۆ ڕۆژئاڤا دروستنەکردووە، بەڵکو فشار و هێرشەکانی بۆسەر باشور و باکوری کوردستانیش زیادکردووە.
داواشیکرد حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان دژی ئەم هێرشانەی تورکیاهەڵوێستیان هەبێت و پشتیوانی دۆزی کورد لەڕۆژئاڤا بکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close