کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی: ئەمڕۆ دو روداوی نەخوازراو لە پەرلەمانی کوردستان رویاندا

شكۆی كوردستان-

فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان راینگەیاند، ئەمڕۆ دو روداوی نەخوازراو لە پەرلەمانی کوردستان رویاندا و فراکسیۆنی یەکێتیش لەبارەی وتەی پەرلەمانتارێکیەوە داوای لێبوردنی کرد.

 زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندكردنی یاسای به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان بو، ئه‌مه‌ ده‌ستكه‌وتێكه‌ تا به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان پارێزراو بن و جوتیاران خۆیان ببنه‌ خاوه‌نی ئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رهه‌مبهێنن و بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ سودی لێوه‌ربگرن.

له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵات و به‌شدار له‌حكومه‌ت، ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ حكومه‌تی مێینه‌ هێنا، هیوادارین ئه‌مه‌ رای شه‌خسی خۆی بێت

وتیشی، “ئارامی هۆڵی په‌رله‌مان و باشتر به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌كان ئومێدی فراكسیۆنی پارتیه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش ئه‌م باسه‌ قسه‌ی له‌سه‌ركراوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ دو بابه‌تی نه‌خوازراو له‌ناو په‌رله‌مان رویدا، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵات و به‌شدار له‌حكومه‌ت، ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ حكومه‌تی مێینه‌ هێنا، هیوادارین ئه‌مه‌ رای شه‌خسی خۆی بێت وه‌ك له‌ده‌قی داوای لێبوردنه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی هات، به‌ڵام له‌دو باردا ئه‌م نیه‌ته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هه‌یبو به‌رامبه‌ر به‌ره‌گه‌زی مێینه‌ له‌م دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌ی په‌رله‌ماندا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیش رای خۆیان ده‌بێت له‌وباره‌یه‌وه‌”.

ئه‌گه‌ر نیه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌و شێوه‌یه‌ بوبێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌حكومه‌تێكی دیكه‌ وسه‌فبكات ئه‌مه‌ ئیحراجكردنی تیمی خۆیانه

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، “ئه‌گه‌ر نیه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌و شێوه‌یه‌ بوبێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌حكومه‌تێكی دیكه‌ وسه‌فبكات ئه‌مه‌ ئیحراجكردنی تیمی خۆیانه‌، چونكه‌ خۆیان به‌شدارن له‌و حكومه‌ته‌دا، داوای لێبوردنه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیش به‌رێز و به‌هه‌نده‌وه‌ وه‌رده‌گرین”.

ه‌مادده‌كانی 225 و 229 و  223 ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوه‌، پێویسته‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سزای خۆی وه‌ربگرێت كه‌ پێڵاوی گرته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

زانا مه‌لا خالید ئاشكرایكرد، بابه‌تێكی دیكه‌ كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رویدا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ نه‌شیاوه‌ بو كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا، به‌تێگرتنی تاكه‌ پێلاوه‌كانی، كه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌مو عورف و یاساكانه‌ له‌مادده‌كانی 225 و 229 و  223 ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوه‌، پێویسته‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سزای خۆی وه‌ربگرێت و له‌داهاتوشدا ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی پارتی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ پێشنیازه‌بڕیارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ نه‌خوازراوانه‌ له‌ناو په‌رله‌مان رونه‌دا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close