شكۆی كوردستان-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ ماکرۆن و چەند پرسێکی دیکە دەدوێت و رایدەگەیەنێت،ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و کوردستان بە سەرکەوتو ناوبرد و پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و کوردستان کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پاریس رایگەیاند، “فڕەنسا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بو له پشتگیریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌روی شه‌ڕی داعشه‌وه، پاڵپشتی مرۆیی و سیاسیی سه‌رۆك ماكرۆن كه سه‌ردانی عێراقی كردبو، له‌و سه‌ردانه جه‌ختی کردەوە کە فڕه‌نسا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه هاوكاری عێراق بكات بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش ئاماده‌ن یارمه‌تی عێراق بده‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش”.
له‌كۆبونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ ماكرۆن هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پشتگیری به‌رده‌وامی فڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان کرا
ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌كۆبونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ ماكرۆن هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پشتگیری به‌رده‌وامی فڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان کرا، پیرۆزبایی له هه‌رێم و عێراق كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان، زۆر پیرۆزبایی له هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی عێراق كرد، كه سه‌ردانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوبو، ئه‌و ئاماده‌یه هه‌مو هاوكاریه‌كی عێراق بكات بۆ سه‌قامگیری و ئابوری”.
“هه‌ردولا كۆكبوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی تیرۆرستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، “هه‌ردولا كۆكبوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی تیرۆرستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ماكرۆن له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی پشتگیریه”.
رونیشیکردەوە، بابه‌تی سوریا تاوتوێكرا، عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێكانی بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌یان بو له‌گه‌ڵ سەرۆکی فڕەنسا.
له‌ساڵی 2017دا ماكرۆن رۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌بو له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆڵه نه‌بویایه زۆر به‌زه‌حمه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان ده‌كرد
سەرۆکی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، “له‌ساڵی 2017دا ماكرۆن رۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌بو له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆڵه نه‌بویایه زۆر به‌زه‌حمه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان ده‌كرد، رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بو بۆ سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سه‌قامگیری عێراق بۆ هه‌مو ناوچه‌كه گرنگه، ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌یە‌شدا ئه‌م بابه‌ته زیاتر باسبكرێت، ئه‌م دانوستانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه سه‌قامگیریه‌كی سیاسیی كه خزمه‌ت به‌هه‌مو عێراق ده‌كات”.
سه‌رۆك ماكرۆن رۆڵی جددی هه‌یه هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق چ ناوخۆ یاخود نێوده‌وڵه‌تی بێت ئاماده‌یه
نێچیرڤان بارزانی وتیشی، “سه‌رۆك ماكرۆن رۆڵی جددی هه‌یه هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق چ ناوخۆ یاخود نێوده‌وڵه‌تی بێت ئاماده‌یه، له‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ عێراق لەگەڵ سه‌رۆك كۆمار و سەرۆک وه‌زیران بابه‌ته‌كان باسده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك، فڕه‌نسا ئاماده‌یه هاریكاری عێراق بکات له بابه‌تی ئابوری، ئاماده‌یه ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئابوریانه له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر بكات”.
تا ئێستا ئه‌و شێوازه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات مامه‌ڵه‌ی فیدڕاڵی نیه
لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی وتی، “كێشه‌ی جه‌وهه‌ری هه‌یه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له عێراق سیستمێكی فیدڕاڵی هه‌یه، ده‌ستوریش هه‌یه كه زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه، تا ئێستا ئه‌و شێوازه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات مامه‌ڵه‌ی فیدڕاڵی نیه، له‌هیچ سیستمێكی فیدڕاڵی جیهاندا بونی نیه”.
ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌په‌رله‌مانی كوردستان بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت و دوباره ده‌بێت بچێته‌وه به‌غداش په‌سه‌ند بكرێته‌وه، ئه‌م سیستمه هه‌ڵه‌یه و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ساڵانه كێشه‌كان دوباره ده‌بنه‌وه
ئەوەشی وت، “به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سیستمی فیدڕاڵی نوێیه بۆ عێراق، ئێمه به‌ته‌واوی ئه‌م سیستمه جێگیر نه‌بوه، له‌هه‌مو سیستمه‌كانی دونیادا بڕه پاره‌یه‌ك ده‌درێته به هه‌رێمه‌كان، له‌په‌رله‌مان بودجه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌په‌رله‌مانی كوردستان بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت و دوباره ده‌بێت بچێته‌وه به‌غداش په‌سه‌ند بكرێته‌وه، ئه‌م سیستمه هه‌ڵه‌یه و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ساڵانه كێشه‌كان دوباره ده‌بنه‌وه”.
لەبارەی دانوستانەکانی نێوانی هەرێم و بەغدا، وتی، “شاندی دانوستانکار بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵه‌بانی و تیمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خودی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتونه‌ته سیغه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌و ده‌قه‌ی هه‌ردولا له‌سه‌ری رێكکه‌وتون ده‌مانه‌وێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه زۆر به‌داخه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درا واپیشان ده‌درا تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه هۆكاره‌كه‌ی هه‌رێمه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی موشكیله نیه له‌به‌رده‌م بودجه، هه‌رێمی كوردستانە، هیوادارین به‌زوترینكات ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه بدرێت، چونكه نه‌ك بۆ هه‌رێم به‌ڵكو بۆ هه‌مو عێراق گرنگه”.