ڕۆژنامەکوردستانی

رێكخەری ژوری یاسایی گۆڕان: وەزیری بازرگانی فەرمانێکی دەرکردوە کە دژی لامەركەزیەت و جوڵەی بازرگانیە

شكۆی كوردستان-

رێكخەری ژوری یاسایی گۆڕان نوسراوێکی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە تیایدا بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی تۆماركردن پاكتاوكردنی كۆمپانیاكان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك و گەڕاندنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەولیر، دەڵێت، “ئەم فەرمانە بە هەنگاوێكی خراپ دەیبینین و دژی لامەركەزیەت و جوڵەی بازرگانی پارێزگاكان و كارئاسانی خەڵكە”.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەبەرواری 16ی ئازار بڕیاریداوە بەهەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی تۆماركردن پاكتاوكردنی كۆمپانیاكان لە (هەولێر و سلێمانی و دهۆك

چۆمان محەمەد، رێكخەری ژوری یاسایی گۆڕان نوسراوێکی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، “وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەبەرواری 16-3-2021 بڕیاریداوە بەهەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی تۆماركردن پاكتاوكردنی كۆمپانیاكان لە (هەولێر و سلێمانی و دهۆك) و گەڕاندنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەولێر و ئێمە ئەو فەرمانە بە هەنگاوێكی خراپ دەیبینین، فشار و هەوڵمان بۆ ئەوەیە چاوپۆشی لەو بڕیارە بكرێت”.

بەپێی یاسای تۆماركردنی كۆمپانیاكان، دەسەڵات لای (مسجلی شریكات) واتا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنە

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی یاسای تۆماركردنی كۆمپانیاكان، دەسەڵات لای (مسجلی شریكات) واتا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنە، بەڵام هیچ بڕگەیەكی یاسای نیە رێگربێت لەوەی  دەسەڵات بدرێتە پارێزگاكان و بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیاكانی شارەكان، واتا قەتیس كردنەكەی تەنها وەك دەسەڵات هیچ رێگری و دژیەكی نیە دەسەڵات بداتە پارێزگاكان.

 پارێزگاكان بۆ ماوەیەكی زۆر مومارەسەی دەسەڵاتی تۆماركردن و هەڵوەشانەوەی كۆمپانیاكان دەكەن و هیچ گرفتێك نەبوە

رێكخەری ژوری یاسایی گۆڕان دەڵێت، پارێزگاكان بۆ ماوەیەكی زۆر مومارەسەی دەسەڵاتی تۆماركردن و هەڵوەشانەوەی كۆمپانیاكان دەكەن و هیچ گرفتێك نەبوە هەزاران كۆمپانیا بەم رێگەیە تۆماركراوە وكێشەی یاسای نەبوە، هاوکات یاسای ژمارە 21ساڵی 1997ی عێراق لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوەدەرچواندنی بۆكراوە بەپێی یاسای ژمارە 28 ساڵی 2007، كە لەماددەی دوەمی یاساكە بەرونی دەڵێت: دەسەڵاتەكان و لایەنە فەرمیەكانی هەرێم شوێنی دامەزراوەكانی عێراق دەگرنەوە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە پرسی كۆمپانیاكان لەكاروباری دەسەڵاتی حصرى بغداد نیە بەپێی دەستوری عێراق، بەڵكو لە تایبەتمەندی هەرێمی كوردستانەو پەیوەست نیە بە بەغدا، بۆیە زۆر ئاسایاییە دەسەلات بدرێتە پاریزگاكان.

چۆمان محەمەد دەپرسێت، “ئەگەر بەپێدانی دەسەڵات پارێزگاكان نایاسایی بێت، بۆ وەزیری پێشوتر دەسەڵاتی داوە پێیان، گەر نایاسایی بێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەری ناردوە كەدەسەڵات بدرێتە پارێزگای سلێمانی، بۆیە هیچ یاساو مبررێك هەڵناگرێت لەروی یاسایی لەم بریارەشدا تەنها دو دەسەڵاتی هەڵوەشاندوەتەوە كەزۆر هەستیارو گرنگن”.

ئەم جوڵەیە تەواو دژە لەگەڵ سیستەمی لامەركەزیەت و ئەو دروشمانەی ئێمە بەرزمان كردوەتەوە لەسەر لامەركەزیەت

باسی لەوەشکردوە، “ئەم جوڵەیە تەواو دژە لەگەڵ سیستەمی لامەركەزیەت و ئەو دروشمانەی ئێمە بەرزمان كردوەتەوە لەسەر لامەركەزیەت، بەپێچەوانەوە ئەمە تۆخكردنەوەی دەسەڵاتی مەركەزیەتە و لەروی ئابوری و دارایی زیان بەجوڵەی ئابوری پارێزگاكان و سلێمانی بەتایبەت دەدرێت كە بارگرانی دروستدەكات و ژمارەیەکی زۆر پارێزەر فرسەتی كاركردنیان لەدەست دەچێت، وادەکات بازرگانەکانیشی پارێزگاکانی تر روبکەنە هەولێر”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close