نێودەوڵەتی

هيندستان؛ سەرەڕای تۆماركردنی ژمارەیەكی زۆری توشبون بەكۆرۆنا چەندین شوێنی دیكەی گشتی دەكرێنەوە

شكۆی كوردستان-

سەرەڕای تۆماركردنی ژمارەیەكی زۆر توشبون بەكۆرۆنا، دەسەڵاتدارانی هیندستان بڕیاریانداوە لەمڕۆ دوشەممەوە تەواوی مۆڵ و پەرستگاكان لەزۆربەی شارەكانی هیندستان بكرێنەوە.

بەگورێرەی میدیاكانی هیندستان، سەرەڕای هۆشدارییەكانی كەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە كە پێشبینیدەكەن چەند هەفتەی داهاتو بەشێوەیەكی مەترسیدارتر كۆرۆنا نمایشی خۆی لەوڵاتەكەیان بكات و لەكاتێكیشدا تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا نۆ هەزار و 983 خاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراوە، دەسەڵاتدارانی هیندستان بریاریانداوە بەكردنەوە كۆڵ و پەرستگاكان لەزۆربەی شارەكانی ئەو وڵاتەدا.

ماوەی زیاتر لە 10 هەفتەیە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی گشتی هاتوچۆ لەزۆربەی شارەكانی هیندستان راگەیەنراوە، لەئێستاشدا حكومەت بەمەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر كەرتی ئابوری وڵاتەكەی بڕیاری كەمكردنەوەی رێكارەكانی داوە.

تائێستا لەهیندستان 256 هەزار و 611 كەس توشی كۆرۆنا بون و ئەو وڵاتە كەوتۆتە پێش هەریەك لە ئیسپانیا و بریتانیاوە لەتۆماركردنی توشبوانی كۆرۆنادا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close