نێودەوڵەتیکوردستانی

ڕاوێژکارێکی حەلبوسی نهێنی دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمان و دیوی پشتەوەی بڕیارەکە ئاشکرادەکات

شکۆی کوردستان-

ئەمین بەکر ڕاوێژکاری پێشوی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی نوسیویەتی:

حەلبوسی قوربانی پرۆژەی سونە بوو یان تاوانبار ؟
بە حوكمی ئەزمونی كاركردنم لەگەڵیدا چ ئەوكاتەی ئەندامی پەرلەمان بوم و چ دواتریش وەك ڕاوێژكار ، ئەمزانی كەسێكی چالاك و بەجورئەتەو خۆی لەقەرەی گەمەی سیاسی ترسناك ئەداو زۆرتریش بیری لای پڕۆژە سیاسیەكەی بوو تاكارەكەی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی
نوێنەران ،تاڕادەیەكی باشیش سەركەوتوو بوو لەكۆكردنەوەی هێزی پەرت بوی سونەو بەتایبەت بۆ ئەمجارەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان توانیبوی زۆر زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت ، و زاتی ئەوەی ئەكرد باس لەپڕۆژەی دروستكردنی هەرێمی سونە بكات كەئەمە هێزو لایەنە شیعیەكان و بازنەی ئێران زۆر دژنی و كار لەسەر پەرت كردنی شەقامی سونە دەكەن ، بۆیە پێ ئەچێت حەلبوسی قوربانی پڕۆژەی عەرەبی سونەی عێراق بێت زیاتر لەوەی كە لەسەر تەزویری واژوی پەرلەمانتارێك دەست بۆ پرسێكی واهەستیار ببردرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close